ترەمپ بۆ ئێران: کات خەریکە تەواو دەبێت

‌دۆناڵ ترەمپ

سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ پەیماێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تورس بڵاوکردەوە و داوا دەکات دەسەڵاتدارانی ئێران "بە خێرایی" جوڵە بکەن و دەڵێت "کات زۆر هەستیارە و جەوهەرییە".

یەک شەممە، ١٧ ئایار ٢٠٢٦، لە پەیامەکەیدا دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند " بۆ ئێران، کات خەریکە تەواو دەبێت (کاتژمێرەکە کەوتووەتە لێدان)، باشترە بە خێرایی دەست بە جووڵە بکەن و بڕیار بدەن، ئەگەر نا هیچ شتێکیان لێ نامێنێتەوە".

هەروەها هەر ئەمڕۆ ێگەی هەواڵی ئەکسیسۆس لە زاری سەرچاوەیەکی ئیسرائیلی بڵاوی کردووەتەوە، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە تەلەفۆن "پرسی ئێرانیان تاوتوێ کردووە".




PM:08:13:17/05/2026