میدیاکانی ئەمریکا هەواڵێکی بەپەلەیان بڵاوکردوەتەوە و دەڵێن " ئەگەری هەیە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەر سبەی هێرش بکاتە سەر ئێران".
یەک شەممە، ١٧ ئایار ٢٠٢٦، بە پێی هەواڵەکانی میدیای ئەمریکا "پلانەکە بریتییە لە بەئامانجگرتنی شا دەماری هەناردەکردنی نەوت لە دوورگەی خارک، ئەنجامدانی هێرشی هێزە تایبەتەکان بۆ سەر پێگە ئەتۆمییەکان، هاوشان لەگەڵ وەشاندنی لێدان لە ژێرخانی سەربازیی ئێران".
ئەمە لە کاتێکدایە ئەم ئێوارەیە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس رایگەیاند "بۆ ئێران، کات خەریکە تەواو دەبێت (کاتژمێرەکە کەوتووەتە لێدان)، باشترە بە خێرایی دەست بە جووڵە بکەن و بڕیار بدەن، ئەگەر نا هیچ شتێکیان لێ نامێنێتەوە".