سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بەشداری لە مەراسیمی سوێندخواردنی سەرۆکی نوێی یەدەگی فیدراڵیی ئەمریکا کرد و وتارێکی پێشکەشکرد.
هەینی، ٢٢ ئایار ٢٠٢٦، دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە رێکەوتنیان لەگەڵ ئێران رایگەیاند "گورزی قورسمان لە ئێران داوە، چونکە هیچ بژارەیەکی دیکەمان لەبەردەمدا نەبوو، ئەو ستراتیج و کارانەی ئێستا بەرامبەر ئێران دەیکەن، هاوشێوەی ئەو هەنگاوانەیە کە پێشتر لە ڤەنزوێلا گرتوویانەتەبەر".
ئەم قسانەی سەرۆکی ئەمریکا لە کاتێکدایە ئەمڕۆ سوپاسالاری پاکستان بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی ئێران گەیشتە تاران.