بەپێی داتاکانی پەرلەمانی ئەڵمانیا لە ساڵی ٢٠٢٥دا، زیاتر لە ٩٦ هەزار پەنابەر بەیاسایی و نایاسایی چووەنەتە ئەو وڵاتە.
شەممە، ٢٣ ئایار ٢٠٢٦، پەرلەمانی ئەڵمانیا بڵاویکردوەتەوە کە "، ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی بەشێوەی یاسایی و نایاسایی چوونەتە ئەڵمانیا لە ساڵی ٢٠٢٥ تاوەکو ئێستا گەشتووەتە زیاتر لە ٩٦ هەزار، بەشی زۆرییان لە ئۆکرانیاوە هاتوون، بەدوایدا ئەفغان و سووری و تورکەکان دێن، لەو ژمارەیە نزیکەی ٧٠ هەزارییان بە نایاسایی هاتوون".
هەر لە ساڵی ٢٠٢٥، دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا ٢٢ هەزار و ٧٨٧ پەنابەرییان ناردووەتەوە وڵاتەکانییان، ١٣٤ پەنابەریش بەهۆی دۆخی تەندرووستی لە ئەڵمانیا ماونەتەوە.
دوای هاتنە سەر حکومی پارتی ڕاستڕەوەکان یەکێک لە کارەکانیان بۆ سیاسەتی پەنابەری و کۆچە لە وڵاتەکەیان و هەوڵ دەدەن ڕێگاکان زیاتر توند بکرێتەوە.