تۆڕی هەواڵی "میزان"، سەر بە دەسەڵاتی دادوەریی کۆماری
ئیسلامی، ڕایگەیاند کە سزای لەسێدارەدانی عەباس ئەکبەری فەیزئابادی، یەکێک لە گیراوانی
خۆپیشاندانەکانی مانگی ١ی ئەمساڵ لە شارستانی نایینی ئەسفەهان، جێبەجێ
کراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی میزان، دەسەڵاتی دادوەری ئەکبەریی بە تۆمەتی
"محاربه" (دژایەتی خودا)، و رێبەریی خۆپیشاندانەکان و تێکدانی ئاسایشی کۆمەڵگا
لەسێدارە داوە.
بە پێی ئاماری
رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ تەنیا لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا ٢٦ بەندکراو لە ئێران لە
سێدارە دراون.