نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهاندا بەرز بوەوە


هێرشەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئەمریکا بەسەر چەند پێگەیەک لە باشووری ئێران، کە بەلەم و سەکۆی مووشەکییان کردبووە ئامانج کاریگەری راستەوخۆی لەسەر بازاڕی نەوت دروستکردوە و نرخەکەی بەرز بوەتەوە.

سێ شەممە، ٢٦ ئایار ٢٠٢٧، لە ئێستادا هەردوو جۆرەکەی نەوت نرخەکەی بەرزبۆتەوە و بەم شێوەیە:

-نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٩٧.٨٢ دۆلارە.
-نرخی یەک بەرمیل نەوتی  تێکساس بە ٨٢.١٥ دۆلارە.

دوێنێ شاندێکی ئێران بە سەرکردایەتی محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران و عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە گەیشتنە دۆحە، بەمەبەستی گەیشتن بەرێکەوتن لەگەڵ ئەمریکا، ئەمەش تا ئاستێک دڵنیای دا بە بازاڕەکانی نەوت و زێر لە جیهاندا، بەڵام هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر باشوری ئێران دڵناییەکەی گۆڕی بۆ نا سەقامگیری بازاڕ.




AM:10:01:26/05/2026