ئاژانسی فرانس پرێس ئاشکرایدەکات سبەینێ چوارشەممە سەرۆکی ئەمریکا
کۆبوونەوەیەکی گرنگ و کەم وێنە لە هاوینەهەواری سەرۆکایەتی کەمپ دەیڤد لەسەر
بابەتی ئێران ساز دەکات.
بە پێی هەواڵی ئاژانسەکە کۆبوونەوەکەی سبەینێ بە وتەی بەرپرسێکی
کۆشکی سپی، هاوکات لەگەڵ نزیکبوونەوەی دانوستانەکانی پەیوەست بە ئێران بۆ قۆناغێکی
هەستیار؛ بەڕێوەدەچێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، هەڵبژاردنی کەمپ دەیڤد، هاوینەهەوارێکی
دوورەدەستە لە چیاکانی مێریلاند و ترەمپ بە پێچەوانەی زۆرێک لە سەرۆک کۆمارەکانی پێشوو
کەمتر هاتوچۆی بۆ کردووە، وەک نیشانەیەک بۆ هەستیاریی گفتوگۆکانی داهاتوو لێکدەدرێتەوە.
جێی ئاماژەشە، ئەم سەردانەی ترەمپ دووەم سەردان دەبێت بۆ کەمپ
دەیڤد لە خولی دووەمی سەرۆکایەتییەکەیدا؛ یەکەمجار چەند ڕۆژێک پێش هێرشەکانی ئەمریکا
بوو بۆسەر بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران لە حوزەیرانی ٢٠٢٥.