سعودیە سەرکەوتنی پرۆسەی
پێشوازیکردنی لە زیاتر لە ملیۆنێک و ٧٠٠ هەزار حاجی راگەیاند، کە نزیکەی ملیۆنێک و
نیویان لە وڵاتە جیاوازەکانەوە هاتوون.
سێشەممە، ٢٦ی ئایار، دەستەی
گشتیی ئاماری سعودیە لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد، کۆی گشتیی ژمارەی حاجییان بۆ
ئەمساڵ گەیشتووەتە ملیۆنێک و ٧٠٧ هەزار و ٣٠١ کەس، لەو ژمارەیەش ملیۆنێک و ٥٤٦ هەزار
و ٦٥٥یان لە رێگەی دەروازە جیاوازەکانەوە هاتوونەتە وڵاتەکە، لە کاتێکدا ژمارەی
حاجییانی ناوخۆ ١٦٠ هەزار و ٦٤٦ کەس بووە.
دەستەکە ئاماژەی بەوە
کردووە، کە "کۆی گشتیی ژمارەی حاجیانی نێر گەیشتووەتە ٨٩٣ هەزار و ٣٩٦ کەس،
لە بەرامبەریشدا ژمارەی حاجییانی مێ گەیشتووەتە ٨١٣ هەزار و ٩٠٥ کەس."
دەستەی گشتیی ئاماری
سعودیە روونی کردەوە، کە "ژمارەی ئەو حاجیانەی لە رێگەی فڕۆکەوە هاتوون گەیشتووەتە
ملیۆنێک و ٤٨٥ هەزار و ٧٢٩ کەس، لە کاتێکدا ٥٤ هەزار و ٤٢٩شیان لە رێگەی دەروازە
وشکانییەکانەوە هاتوون، هەروەها ئەوانەی لە رێگەی کەشتییەوە گەیشتوون ژمارەیان شەش
هەزار و ٤٩٧ کەسە.