ترەمپ بە توندی هێرش دەکاتە سەر چەند میدیایەکی ئەمریکی

سەرۆکی ویلایەتە یەگرتووەکان رەخنە لە چەند میدیایەک دەگرێت و دەڵێت، ئەگەر هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئاڵای سپی بەرز بکەنەوەش، هێشتا "ڕاگەیاندنە درۆزنەکان" دەڵێن ڕژیمی ئێران "لێهاتووانە سەرکەوت".

سەرۆکی ئەمریکا، ڕۆژی سێشەممە لە شێوازی روومالێ هەواڵەکانی تایبەت بە ئۆپەراسیۆنی سەربازی «تووڕەیی ئەفسانەیی»ی ئەمریکا دژی کۆماری ئیسلامی لەلایەن هەندێک ڕاگەیاندنەوە ڕەخنەی گرت.

ترەمپ لە تروث سۆشیاڵ نووسی، "ئەگەر ئێران خۆی بە دەستەوە بدات، دان بەوەدا بنێت کە هێزی دەریایییەکەی لەناوچووە و نوقمی دەریا بووە، و هێزی ئاسمانییەکەی نەماوەو، ئەگەر تەواوی سوپاکەیان چەکەکانیان بخەنە خوارەوە و دەستیان بەرز بکەنەوە و لە کاتێکدا ئاڵای سپیی تەسلیمبوون بە توندی دەجوڵێنن، یەک بە یەک هاوار بکەن "من تەسلیم بووم، من تەسلیم بووم" و لە تاران بچنە دەرەوە، و ئەگەر هەموو ڕێبەرەکانیان هەموو "بەڵگەنامەکانی تەسلیمبوون" واژوو بکەن و دان بە شکستی خۆیان لە بەرامبەر هێز و توانای گەورەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا بنێن، هێشتا ڕۆژنامەی بەرەو لەناوچوونی نیویۆرک تایمز، "چین ستریت ژۆرنال" (واڵ ستریت ژۆرنال!)، سی‌ ئێن ‌ئێنی گەندەڵ و هەموو ئەندامانی تری ڕاگەیاندنە درۆزنەکان، لە سەردێڕەکانیاندا دەنووسن کە [کۆماری ئیسلامی] ئێران بە سەرکەوتنێکی لێهاتووانە و درەوشاوە لە بەرامبەر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا گەیشتووە"!

ترەمپ لە بەشێکی تردا، بە گاڵتەکردن بە «دیموکراتەکان»، ئەوانی بە نەزان ناو برد و وتی ئەوان لەگەڵ "ڕاگەیاندنەکان تەواو ڕێگای خۆیان ون کردووە. بە تەواوی شێت بوون!"




PM:11:16:26/05/2026