پاش بڵاوكردنەوەی چەند كاریكاتێرێك هێرش دەكرێتەسەر رۆژنامەیەكی ئەڵمانی
خۆپیشاندانەکەی ئەمرۆی فەرەنسا
ئەمرۆ بە بۆمب هێرشكرایەسەر بینای رۆژنامەیەكی ئەڵمانی كە چەند كاریكاتێرێكی گۆڤاری "شاری ئیبدۆ"ی بڵاوكردبووەوە.
بەپێی راپۆرتی رۆیتەرز، وتەبێژی پۆلیسی هامبۆرگ رایگەیاند كە سەرلەبەیانی ئەمرۆ یەكشەممە بۆمبێك بە بینای رۆژنامەی "هامبۆرگەر مۆرگن پۆست"و سەرجەم بەڵگەنامەكانی ئەو رۆژنامەیەی ئاگر تێبەردا.
تەقینەوەكەی ئەمرۆ لەكاتێدایە كە ئەمرۆ یەكشەممە بەهەزاران كەس بۆ ئیدانەكردنی كوشتنی رۆژنامەنوسانی گۆڤاری شاری لیبدۆ لە فەرنسا خۆپیشاندانیان كرد.
PM:03:54:11/01/2015