کۆشکی سپی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس یاداشتنامەکەی ئێران بڵاویکردەوە کە گوایە ئەمریکا بۆی ناردوون بە "درۆیەکی هەڵبەستراو" ناوی هێناوە.
لە نوسراوەکەی کۆشکی سپیدا کە چوار شەممە، ٢٧ ئایار ٢٠٢٦ بڵاویکردەوە تیایدا هاتووە "دانوستاندنەکان بەباشی بەرەوپێش دەچن و سەرۆکی ئەمریکا بەڕوونی هێڵە سوورەکانی خۆی خستووەتەڕوو، تەنیا بە ڕێککەوتنێک ڕازی دەبین سوودی بۆ گەلی ئەمریکا هەبێت و بەشێوەیەکی یەکلاکەرەوە دڵنیابیت لەوەی ئێران هەرگیز نابێتە خاوەنی چەکی ئەتۆم".
پێشتر تەلەڤزیۆنی فەرمیی ئێران ناوەڕۆکی یاداشتنامەیەکی لێکگەیشتنی نێوان تاران و واشنتنی بڵاوکردەوە، کە باس لە کۆتاییهاتن بە گەمارۆی دەریایی ئەمریکا و پەسەندکردنیشی لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە دەکات.
ئەمە لە کاتێکدایە کە چوار شەممە، تەلەڤزیۆنی فەرمیی ئێران ناوەڕۆکی یاداشتنامەی لێکگەیشتنی نێوان تاران و واشنتنی بڵاوکردەوە، کە باس لە کۆتاییهاتن بە گەمارۆی دەریایی ئەمریکا و پەسەندکردنی لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە دەکات.