هاوسەرگیری خزمە نزیکەکان قەدەغە دەکرێت

پەرلەمانی سوید بە کۆی دەنگ یاسایەکی نوێی پەسەند کرد بۆ قەدەغەکردنی تەواوەتیی هاوسەرگیریی نێوان خزمە نزیکەکانی پلە یەک، کە ئامانج لێی کەمکردنەوەی مەترسییە تەندروستییە بۆماوەییەکان و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژییە خێزانییەکانە.

بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکانی سوید، یاساکە تەنها ناوخۆی وڵات ناگرێتەوە، بەڵکو حکومەت چیتر دان بەو هاوسەرگیرییە خێزانییانەشدا نانێت کە لە دەرەوەی وڵات ئەنجام دەدرێن.

لە هەمان کاتدا، بڕیارەکە ڕێگریی تەواو دەکات لە هاوسەرگیریی نێوان زڕخوشک و زڕبرا، هەروەها ئەو کەسانەی لە ڕێگەی هەڵگرتنەوە و سەرپەرشتیکردنی یاساییەوە بوونەتە ئەندامی یەک خێزان.

لیژنەی یاسایی پەرلەمانی سوید ڕوونیکردووەتەوە کە پاڵنەری سەرەکیی ئەم بڕیارە پاراستنی مافی تاکەکەس و ڕێگریکردنە لە هاوسەرگیریی زۆرەملێ و ئەو پێشێلکارییانەی بەناوی شەرەفەوە دەکرێن، کە بەزۆری لەناو هەندێک پێکهاتەی کۆچبەردا ژنان ڕووبەڕووی دەبنەوە.




PM:06:26:28/05/2026