کۆمەڵەی چالاکانی مافی مرۆڤی ئێران رایگەیاند تارا و کیمیا مورادی، دوو خۆشکی بەندکراو بە
تۆمەتی بەشدارییان لە خۆپیشان دژی حکومەت بە ١٦ ساڵ زیندان مەحکوم کران.
تارا و کیمیا داوودی، ئەو دوو خوشکەی کە لە کاتی خۆپێشاندانە سەرتاسەرییەکانی
سەرەتای ئەمساڵی ئێران دەستبەسەر کرابوون، لەلایەن لقی دادگای شۆڕشی تارانەوە بە سەرۆکایەتی
قازی ئەبولقاسم سەڵەواتی، سزای قورسی زیندانیانیان بەسەردا سەپێندرا.
بەپێی ڕاپۆرتەکە کیمیا داوودی بە ١٠ ساڵ بەندکردن و تارا داوودی بە ٦ ساڵ زیندانیکردن
مەحکووم کراون.
ئەم دوو خوشکە لە ئێستادا لە بەشی ژنانی زیندانی ئێڤین ڕاگیراون.
کیمیا داوودی خوێندکاری بەشی یاسای زانکۆی ڕازییە و تارا داوودی خوێندکاری بەشی
نەخشەسازیی زانکۆی ئەسفەهان بووە.
سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ هەروەها ڕایانگەیاندووە کە پڕۆسەی پێداچوونەوە بە دۆسیەکەیاندا
لە کەشێکی ئەمنیدا بەڕێوەچووە و ئەم دوو زیندانییە لە سەردەمی دەستبەسەرکردنیاندا ڕووبەڕووی
گوشاری توند و لێکۆڵینەوەی سەخت بوونەتەوە.