وەزارەتی ئەوقافی سووریا هاوسەرگیریی دووەم لەسەر پیاوان دەکاتە زۆرەملێ

وەزارەتی ئەوقافی سووریا لە بڕیارێکی کتوپڕ و کەموێنەدا، گشتاندنێکی بەپەلەی ئاراستەی سەرجەم هاووڵاتیانی وڵاتەکەی کردووە و تێیدا هاوسەرگیریی دووەمی بەسەر بەشێک لە پیاوانی سووریادا سەپاندووە.

بەپێی دەقی گشتاندنە فەرمییەکە کە واژۆی دکتۆر محەمەد ئەبولخەیر شوکری، وەزیری ئەوقافی سووریای لەسەرە، ئەنجومەنی باڵای ئەوقاف لەسەر بنەمای ئەحکامەکانی شەریعەتی ئیسلام بڕیارێکی نوێی دەرکردووە کە تێیدا هاتووە” لەسەر هەر پیاوێکی سووری، موسڵمان، باڵغ و ژیر کە توانای دارایی و کۆمەڵایەتی هەبێت، فەرزە (زۆرەملێیە) کە هاوسەرگیری لەگەڵ ژنی دووەمدا بکات."

وەزارەتی ئەوقافی سووریا ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم بڕیارە وەک چارەسەرێکی کۆمەڵایەتی بۆ کێشەی قەیرەبوونی کچان (تەمەنی هاوسەرگیری تێپەڕیو) و بەمەبەستی بەهێزکردنی بنەما کۆمەڵایەتییەکانی کۆمەڵگەی سووریا دەرکراوە، هاوكات داوای لە سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەت کردووە کە کارئاسانی تەواو بۆ جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی ئەم بڕیارە بکەن.



PM:04:23:29/05/2026