ترەمپ گەمارۆی دەریایی سەر ئێران لادەبات


سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند، گەرمارۆی دەریایی سەر ئێران لادەبات، بەرامبەر ئەوە دەبێت ئێران یەکسەر گەمارۆی سەر گەرووی هورمز لابەرێت. تا ئێستا ئێران هیچ هەڵوێستێکی لەو بارەیەوە رانەگەگەیاندووە.

لە نوێترین پۆستیدا رۆژی هەینی ٢٩ ی ئایار ترەمپ لە تۆڕی کۆمەلایەتی تروس سۆسیال نووسیوویەتی " گەمارۆی دەریایی سەر ئێران ئێستا لادەبرێت و ئەو کەشتیانەی لە گەرووەکەدا بەهۆی گەمارۆ دەریاییە سەرسوڕهێنەر و بێپێشینەکەوە گیریان خواردووە - کە ئێستا لایدەبەین - دەتوانن دەست بکەن بە پرۆسەی گەڕانەوە بۆ نیشتمان!".

لە بەرامبەردا، بەپێی پۆستەکەی ترەمپ، " دەبێت ئێران دەستبەجێ گەرووی هورمز بکاتەوە، بەبێ وەرگرتنی هیچ ڕسوماتێکی تێپەڕبوون، بۆ ئەوەی هاتوچۆی دەریایی بەبێ هیچ سنووردارکردنێک لە هەردوو ئاراستەکەدا ئەنجام بدرێت".

لەو پۆستەدا ترەمپ جەختیکردۆتەوە، "دەبێت کار بکرێت بۆ لابردنی هەموو مینە دەریاییەکان ئەگەر هەبن"و،  دەشڵیت" دوای ئەوەی ژمارەیەکی زۆریان لە ڕێگەی تەقاندنەوەوە بە بەکارهێنانی مینڕێژکەرە دەریاییە پێشکەوتووەکانی ئەمریکا پاککراونەتەوە".

چاودێران پێیانوایە کە ئەم داوایەی ترەمپ ئەگەر ئێران جێبەجێی بکات سەرەتای سازشێکی گەورەیە بۆ ئێران و هەنگاوەکانی دوایی قۆناغ بە قۆناغ سازش دەکات هەر لە پرسی ئەتۆمی و باڵە شیعەکان و مووشەکە دوورهاوێژەکان.




PM:07:48:29/05/2026