خاتەمولئەنبیا هەڕەشە لە هەر " سەرپێچییەک " بدەکات بکرێتە سەر گەرووی هومرز


بارەگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیا هەڕەشە لە هەر سەرپێچییەک دەکات بکرێتە سەر گەرووی هورمز و جەختدەکاتەوە کە هورمز بە تەواوی لە ژێر کۆنترۆڵی ‌هێزی دەریای سوپای پاسداراندایە.

لە راگەیێندراوەکەدا، کە رۆژی شەممە ٣٠ ی ئایار بڵاویکردەوە، بارەگای خاتەمولئەنبیا رایدەگەیەنێت "هەر جۆرە سەرپێچییەک لەم یاسایانە، ئاسایشی هاتووچۆی ئەو کەشتییانە رووبەڕووی مەترسیی جیدی دەکاتەوە.

 ئەو دەزگا باڵا سەربازییەی ئێران ئاشکرایدەکات هەموو کەشتییە بازرگانی و نەوت هەڵگرەکان تەنیا پابەندن بەو رێڕۆیانەی کە دیاری کراون و دەبێت مۆڵەتی فەرمی لە هێزی دەریایی سوپای پاسداران وەربگرن. 

بارەگای خاتەمولئەنبیا ئاماژەی بەوەش کردووە، هەر جۆرە سەرپێچییەک لەم یاسایانە، ئاسایشی هاتووچۆی ئەو کەشتییانە رووبەڕووی مەترسیی جیدی دەکاتەوە.

هاوکات ئێران لە رێگای خاتەمولئەنبیاوە هۆشدارییەکی تووندی دایە کەشتییە سەربازییەکان و رایگەیاند: "هەر جۆرە هەوڵێکی کەشتییە سەربازییەکان بۆ دەستوەردان لە بەڕێوەبردنی تەنگەی هورمز یان دروستکردنی ئاستەنگ لە بەردەم هاتووچۆی دەریایی، راستەوخۆ لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە دەکرێتە ئامانج."




PM:08:59:30/05/2026