مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆبوونەوەی لیژنەی
پەیوەندییەکانی دەرەوەی سێناتدا وتی کە کۆماری ئیسلامی لە لێواری دەستڕاگەیشتن بە
چەکی ئەتۆمیدا بوو، و ئەگەر ئۆپەراسیۆنی "توڕەیی داستانئاسا" ئەنجام نەدرابایە،
کار لە کار دەترازاو و درەنگ دەبوو.
ڕۆبیۆ جەختی کردەوە کە توانای بە توندی لاواز کراوە و وتی:
کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ یەکەمجار لە مێژوودا، زۆرێک لەو مەرجانەی قبووڵ کردووە کە
ئەمریکا مەبەستی بووە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن.
بە وتەی ئەو، درز و کەلێن لە پێکهاتەی دەسەڵاتی سیاسیی کۆماری
ئیسلامیدا و کاتی زۆری گەیشتنی پەیامەکان، هۆکار بوون بۆ درێژەکێشانی دانوستانەکان.
بەڵام سروشتییە ئەگەر دانوستانەکان نەگەنە ئەو ئامانجەی ئەمریکا دەیەوێت، ویلایەتە
یەکگرتووەکان بژاردەی دیکە دەگرێتەبەر.
مارکۆ رۆبیۆ وتیشی: نیشانەی ئەوە هەیە کە موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری
نوێی ئێران، لە ئاستێکی بەرزدا بەشداری لە پڕۆسەی دانوستانەکاندا دەکات، "هەرچەندە
تەواوی پەیوەندییەکانی ئەو بە شێوازی نووسراو و لە ڕێگەی نێوەندگیرەکانەوە بووە".