ڕێکخراوی فڕۆکەوانیی کوێت ئاشکرایدەکات بە هۆی هێرشی درۆنی
و موشەکیی ئێران بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کوێت چەند کەسێکی بریندار بوون.
ئاژانسی هەواڵی فەرمیی کوێت ڕۆژی چوارشەممە ٣ی حوزەیران ڕایگەیاند
کە هێرشی درۆنی و موشەکیی ئێران بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کوێت بووەتە هۆی برینداربوونی
چەند کەسێک و هەروەها ڕاگرتن و گۆڕینی ئاراستەی گەشتە ئاسمانییەکان.
لهو ڕاپۆرتەدا لە زاری ڕێکخراوی فڕۆکەوانیی مەدەنیی کوێتەوە
هاتووە کە لەم هێرشەدا باڵەخانەی «T-1»ی فڕۆکەخانەی
نێودەوڵەتی کراوەتە ئامانج و گەشتەکان بەرەو فڕۆکەخانە جێگرەوەکان ئاراستە کراون.