ئێران هۆشداری دەداتە کوەیت و بەحرەین

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیەکدا، "دەستدرێژیکردنە سەر نەوتهەڵگرێکی ئێرانی لە گەرووی هورمز و هێرشکردنە سەر تاوەرێکی پەیوەندییەکان لە دوورگەی قیشم" بە توندی ئیدانە کرد و هۆشداریش دەداتە کوەیت و بەحرەین.

بەپێی بەیاننامەکە، ئەم هێرشانە «لە کاتژمێرە سەرەتاییەکانی ڕۆژی چوارشەممە ٣ی حوزەیران لە خاکی هەر دوو وڵاتی بەحرەین و کوەیت ئەنجامدراون" و هۆشداریی ئەوەش دەدات "هەر وڵاتێک کە ڕێگە بە لایەنە دەستدرێژیکارەکان بدات» خاک، دەریا، ئاسمان یان ئەو بنکانەی لە ناوچەکەیدا جێگیرکراون بۆ هێرشکردنە سەر ئێران بەکاربهێنن، ئەوا وەک کردەوەیەکی دەستدرێژیکارانە دژی ئێران ئەژمار دەکرێت".




PM:01:01:03/06/2026