ئەمریکا بە بەهای دوو ملیار دۆلار سیستمی دژە درۆن بە کوەیت دەفرۆشێت

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ڕەزامەندی نیشانداوە لەسەر فرۆشتنی سیستمەکانی دژە درۆن (فڕۆکەی بێفڕۆکەوان) بە بەهای یەک ملیار و ٩٨٠ ملیۆن دۆلار بە کوەیت.

لەبەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا هاتووە کە کوەیت داواکاری بۆ کڕینی ئەم سیستمی بەرگرییە پێشکەش کردووە و ئەم مامەڵەیە توانای کوەیت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی ئێستا و داهاتوو زیاد دەکات، ئەوەش لە ڕێگەی دابینکردنی توانای ئەلیکترۆنی و فیزیکی بۆ تێکشکاندنی درۆنەکان.

داواکاری کڕینی سیستمەکانی دژە درۆن لە ناوەڕاستی هێرشە بەربڵاوەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە، لەوانەش کوەیت، ئەنجام دراوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت "ئەم مامەڵەیە لە خزمەت پشتگیریکردن لە ئامانجەکانی سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی نیشتمانی ویلایەتە یەکگرتووەکاندایە، چونکە یارمەتیدەرە بۆ بەهێزکردنی ئاسایشی یەکێک لە هاوپەیمانە سەرەکییەکانی ئەمریکا لە دەرەوەی ناتۆ".




AM:09:14:06/06/2026