نرخی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
لەگەڵ دەستپێکردنەوەی شەڕی ئێران و ئیئسرائیل سەرلەنوێ نرخی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوەو تەنها لەم چەند کاتژمێرەدا بە رێژەی ٥٪ دا بەرزبۆتەوە.
بەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە ٨ ی حوزەیران نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت لە بازاڕەکانی جیهانی نەوت بە ٩٧ دۆلار و ٦٢ سەنت، دوێنی شەو لە کاتی داخستندا بە ٩٣ دۆلار و ٩ سەنت بوو.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٩٤ دۆلار و ٧١ سەنتە، دوێنێ شەو لە کاتی داخستنی بازاڕدا نرخی یەک بەرمیل بە ٩٠ دۆلار ٥٤ سەنت بوو.
پێشبینی دەکرێت لەگەڵ ئەگەری بەردەوامی شەڕ و فراوانبوونی نرخی نەوت بەشێوەیەکی خەیاڵی بەرزبێتەوە کە هاوشێوەی نەبێت.
AM:09:01:08/06/2026