دۆناڵد ترەمپ: ئیسرائیل و ئێران بە دوای ئاگربەستی دەستبەجێدا دەگەڕێن


سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس پەیامێكی سەبارەت بە ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و ئێران بڵاوکردەوە.

دوو شەممە، ٨ حوزەیران ٢٠٢٦، دۆناڵد ترەمپ نوسیویەتیهەردوو لایەن واتە ئیسرائیل و ئێران بەدوای ئاگربەستێکی دەستبەجێدا دەگەڕێن و هەوڵی وەستاندنی جەنگ دەدەن، دانوستانەکانی کۆتایی لەسەر پرسی ئاشتی بەردەوامن و بەرەوپێش دەچن، بەو مەرجەی نەزانی و گەمژەیی رێگر نەبن لە بەردەم گەیشتن بە ئەنجام.

لە کۆتایی پەیامەکەیدا سەرۆکی ئەمریکا ئەوەشی خستە روو، گەمارۆ دەریاییەکەیان بە تەواوی کاریگەری و هێزی خۆیەوە دەمێنێتەوە تاوەکو دەگەنە رێککەوتنی کۆتایی، هەروەها پێشبینی دەکات هەنگاوەکان بە خێرایی بەڕێوە بچن.

دۆناڵد ترەمپ لە پەیامێکی پێشوویدا، داوای لە ئێران و ئیسرائیل کردبوو، دەستبەجێ هێرشەکانیان رابگرن. 

شەوی رابردوو (یەکشەممە، ٧ حوزەیران ٢٠٢٦)، گرژییەکانی نێوان تاران و تەلئەڤیڤ پێیان نایە قۆناغێکی نوێوە، سوپای پاسدارانی ئێران چەندان هێرشی مووشەکی کردە سەر ئیسرائیل، لە وەڵامی ئەو هێرشە مووشەکییانەدا، هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل هێرشی کردە سەر چەندان ئامانجی سەربازیی ئێران لە ناوچەکانی رۆژئاوا و ناوەڕاستی ئەو وڵاتە. هاوکات هێرشی کردە سەر کۆمەڵگەی پترۆکیمیایی لە ماهشەهر. 




PM:02:47:08/06/2026