فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، ڕایگەیاند'' بەرەی بەرگری سەرقاڵی دروستکردنی پشتێنەیەکی نوێی ئەمنیی هێرشبەر و بەرگرییە کە لە گەرووی هورمزەوە تا بابولمەندەب و لە کەنداوەوە تا دەریای سوور درێژ دەبێتەوە.''
ئیسماعیل قائانی، لە لێدوانێکدا کە میدیا فەرمییەکانی ئێران گواستوویانەتەوە، ستایشی هێزەکانی حوسیی لە یەمەن کرد و وتی'' جوڵەی بەهێزی یەمەنی پاڵەوان نیشانەی زیرەکیی بەرەی بەرگرییە و ئەگەر پێویست بکات لایەنەکانی دیکەش دێنە ناو مەیدانەکەوە". ئ
اماژەی بەوەش کرد کە خراپەکارییەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا لە ناوچەکەدا، دەبێتە هۆی پەرچەکرداری یەکگرتووانەی تەواوی بەرەی بەرگری. فەرماندەی فەیلەقی قودس هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی واشنتۆن و تەلئەڤیڤ کرد و ڕایگەیاند'' چەکدارێکی بێ سنوور چاودێریی ڕێڕەوەکانی هاتوچۆ دەکەن، ئەگەر ئەمریکا و ئیسرائیل لە دەستدرێژییەکانیان بەردەوام بن، گەردنیان دەگرین".
لەلایەکی دیکەوە و هاوکات لەگەڵ ئەم لێدوانانەدا، یەحیا سەریع، وتەبێژی سەربازیی حوسییەکانی یەمەن، دەستپێکردنی قەدەغەی تەواوەتی گەشتە دەریاییەکانی ئیسرائیلی لە دەریای سووردا ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد کە هەموو جوڵەکانی دوژمن لەم ساتەوە بوونەتە ئامانجی سەربازیی ڕەوا بۆ هێزەکانیان.