وته‌بێژی وه‌زاره‌تی
ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، پێداچونه‌وه به به‌رده‌وامیدان به پڕۆسه‌ی
دانوستانه‌كاندا ده‌كه‌ن و هێزه‌كانیشیان ئاماده‌ن بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ر سه‌ركێشییه‌كی
دیكه.
ئیسماعیل به‌قایی، وته‌بێژی
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، به میدیای وڵاته‌كه‌ی وت، به
له‌به‌رچاوگرتنی هێرشه نوێیه‌كانی ئه‌مریكا، پێداچونه‌وه به به‌رده‌وامیدان به
پڕۆسه‌ی دانوستانه‌كاندا ده‌كه‌ن.
بەقایی وتیشی "پڕۆسەی
دیپلۆماسی لە بۆشاییدا ڕونادات و بۆ پێشخستنی هەر پڕۆسەیەکی دیپلۆماسی، پێویستی به
لانیكه‌می كه‌شێك هه‌یه كه بتوانرێت تێیدا کارەكان به‌ره‌وپێشببرێن."
بەقایی ئەمریکای تۆمەتبار
کرد بەوەی کە "بە پەیامی دژبەیەک و گۆڕینی بەردەوامی هەڵوێست و داواکارییەکان
و پێشێلکردنی بەردەوامی ئاگربەست، زیان بە پڕۆسەی دانوستانەکان دەگەیەنێت."
بەرەبەیانی ئه‌مڕۆ
چوارشەممە، ئەمریکا لە وەڵامی خستنەخوارەوەی هه‌لیکۆپتەرێکی خۆیدا لە دەریای
عومان، زنجیره‌یه‌ك هێرشی ئاسمانی کردە سەر چەند شوێنێک لە باشوری ئێران. بارەگای
ناوه‌ندیی خاته‌مولئەنبیاش هەواڵی هێرشی پێچەوانەی سوپای پاسداران و ئه‌رته‌شی ئێرانی
بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی بەحرەین، کوێت و ئوردن ڕاگەیاند.