بنیامین نەتانیاهو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی دژی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بلاوکردوەتەوە و دەڵێت "تۆ دیکتاتۆرێکی دژەجوویت، کۆمەڵکوژیت دژ بە کورد ئەنجامداوە".
بنیامین نەتانیاهو، چوار شەممە، ١٠ حوزەیران ٢٠٢٦، دژی ئەردۆغان نوسیویەتی "پشتگیری لە حەماس دەکەیت، گەلەکەی خۆت دەچەوسێنیتەوە و نەیارە سیاسییەکانت زیندانی دەکەیت، لەبەرئەو هۆکارانە، تۆ کۆتا کەسیت کە بتوانێت وانەی ڕەوشت بە ئیسرائیل بڵێیتەوە".
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەشکردووە "ئیسرائیل و سوپاکەی بەڕەوشتترین سوپای جیهانن و بەردەوام دەبین لە دژایەتیکردنی ئێران و بریکارەکانی، کە هەڕەشە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو جیهان دەکەن".
ئەم قسانەی نەتانیاهو بۆ وەڵامدانەوەی ئەردۆغان کە دوێنێ وتی "زۆر باش نیازەکانی ئیسرائیل دەزانین و هەرگیز ڕێگە نادەین بە ئامانجەکانیان بگەن، ئۆپراسیۆنەکانی ئیسرائیلیش لە لوبنان و غەززە بە کۆمەڵکوژین، هێرشەکانی حکومەتەکەی نەتانیاهو گەیشتووەتە ئاستێک، کە مەترسییە بۆ سەر ئاسایشی تورکیا، ئاماژەی بەوەشکرد کە ئاسایشی تورکیا لە حەلەب، دیمەشق و بەیرووتەوە دەستپێدەکات".