دۆناڵد ترەمپ: ئەمشەو هێرش ناکەینە سەر ئێران


سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس پەیامێکی بڵاوکردوەتەوە و ئاماژە بەوە دەکات بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەو هێرش و بۆردومانە سەربازییانەی دەرکرد کە بڕیاربوو ئەمشەو بکرێنە سەر ئێران.

پێنج شەممە، ١١ حوزەیران ٢٠٢٦، دۆناڵد ترەمپ نوسیویەتی کە بڕیاری داوە هێرش و بۆردومانە پلان بۆداڕێژراوەکانی ئەمشەوی سەر ئێران هەڵبوەشێنێتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی گفتوگۆکانی نێوان هەردوولا گەیشتنە باڵاترین ئاستی سەرکردایەتیی ئێران و لە لایەن ئەوانەوە پەسەند کران.

سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەوەش کردەوە، کە گەمارۆی دەریایی سەر ئێران بە تەواوی هێز و کاریگەریی خۆیەوە بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی پرۆسەی رێککەوتنەکە بە فەرمی کۆتایی پێدێت و واژۆ دەکرێت.

دۆناڵد ترەمپ باسی لەوە کردەوە کە بەم نزیکانە کات و شوێنی فەرمیی واژۆکردنی ئەم رێککەوتنە بە فەرمی رادەگەیەنن.




PM:09:08:11/06/2026