عێراقچی: ڕێککەوتنی واشنتۆن-تاران لە یەکلاکردنەوە نزیک دەبێتەوە و وردەکارییەکانیش بە نهێنی ماونەتەوە


وەزیری دەرەوەی ئێران، عەباس عێراقچی جەختی کردەوە کە گەیشتن بە یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاو دەڵێت " لە هەموو کاتێک نزیکترە" ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ پێشکەوتنی بەرچاو لە ڕەوتی دانوستانەکانی نێوان هەردوو لادا.

عێراقچی، ئەمڕۆ هەینی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا داوای لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن کرد کە خۆیان لە پێشبینیکردن و لێکدانەوە بۆ ناوەڕۆکی ڕێککەوتنەکە بەدوور بگرن پێش ئەوەی بە فەرمی واژۆ بکرێت، جەختیشی کردەوە کە تاران لە "کاتی گونجاودا" وردەکارییەکانی ئاشکرا دەکات.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە ئێران پەیڕەوی لە شێوازێکی "بەرپرسانە و شەفاف" دەکات لە بەڕێوەبردنی دۆسیەی دانوستانەکاندا، ئەمەش لە کاتێکدایە کە چاوەڕوانییەکی زۆری ناوخۆیی و دەرەکی بۆ دەرئەنجامەکانی ڕێککەوتنە چاوەڕوانکراوەکە لەگەڵ واشنتۆن هەیە.

ئەمرۆ لە بارەی ئەو زانیاریانەی میدیاکانی ئێران لەسەر رێککەوتنەکە بڵاویانکردەوە، ترمپی توڕەکردو وتی" 
ئەو مەرجانەی ئێران بۆ "میدیا ساختەکان" دزەی پێکردوون، هیچ پەیوەندییەکیان بەو مەرجانەوە نییە کە بە شێوەی نووسراو لەسەری رێککەوتووین. ترەمپ گوتی: "ئەو قسانەی کردوویانە، لەگەڵ لێدوانە بێهێز و شەرمنانەکانیان دەربارەی هەبوونی رێککەوتن، راست نین."

عێراقچی ئەم لێدوانەی زیاتر ئاراستەی ترەمپی کردووە بۆ هێورکردنەوەی و بە ناراستەوخۆ دەیەوێت ئەو ئاماژەیە بگەیەنێت کە ئەو بابەتەی لە میدیاکانی ئێران لەسەر رێککەوتنەکە بڵاوکراونەتەوە راست نین و هێشتا " رێککەوتنەکە بە نهێنی ماوەتەوە".









PM:07:27:12/06/2026