نوێترین ژمارەی گۆڤاری "شارلی ئیبدۆ" كاریكاتێرێكی پێغەمبەری ئیسلام دەبێت
کارمەندانی بەجێماوی گۆڤارەکە
گۆڤاری شاری ئیبدۆ وێنەی رووی بەرگی نوێترین ژمارەی خۆی بۆ كاریكاتێرێكی پێغەمبەر ئیسلام تەرخانكردوەو كە نوسراوێكی بەدەستەوەیەو نوسراوە "من شارلیم".
بەپێی هەواڵێكی رادیۆ فەرەنسا، كاربەدەستانی گۆڤاری شارلی ئیبدۆی فەرەنسی بە دانانی ئەو كاریكاتێرە دەڵێن "هیچ ئیمتیازێك بە توندڕەویی نادەین".
چوارشەممەی رابردوو چەندین چەكدار هەڵیانكوتایە سەر گۆڤاری شارلی ئیبدۆو 12 كەس لەوانە 4 كاركەس لە هونەرمەندانی كاریكاتێریستیان كوشت.
بەپێی هەواڵەكە چەكدارەكان پاش هێرشەكەیان هاواریان دەكرد "تۆڵەی حەزرەتی محەمەد دەكەینەوە".
ئەم گۆڤارە ساڵی 2011 پاش بڵاوكردنەوەی كاریكاتێرێكی پێغەمبەری ئیسلام بۆ بۆمب هێرشی كرایەسەر.
گۆڤاری شارلی ئیبدۆ، گۆڤارێكی تەنزی فەرەنسییە كە پێشتریش كاریكاتێری پێغەمبەری مەسیحییەكانیشی بڵاوكردبووە.
لەم ژمارەی نوێیەدا لەلای سەروی كاریكاتێری پێغەمبەر ئیسلامی نوسراوە "هەموو كەس بەر لێبوردن دەكەوێت".
بڕیاروایە سێ ملیۆن دانە لەم گۆڤار لەچاپ بدرێت كەپ پێشتر چاپی گۆڤارەكە 60 هەزار دانەبوو.
PM:02:49:13/01/2015