ئیسرائیل: پابەندی رێکەوتنەکەی ترەمپ و ئێران نابین

ئیتامار بن‌گڤیر، وەزیری ئاسایشی نیشتمانیی ئیسرائیل، لە کاردانەوەیەکدا بەرامبەر بەو ڕێککەوتنەی کە لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە لەگەڵ ئێران ڕاگەیەندراوە، وتی ئەم ڕێکەوتنە ئیسرائیل پابەند ناکات.

بەپێی ڕاپۆرتی "تایمز ئۆف ئیسرائیل"، بن‌گڤیر لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە: ڕێکەوتنەکەی ترەمپ پابەندمان ناکات. ئیسرائیل پاشکۆی ئەمریکا نییە. ئێمە وڵاتێکی سەربەخۆ و خاوەن سەروەریین.

وتیشی کە نابێت ئیسرائیل لە چوارچێوەی پێکدادانەکانی لوبناندا، لە هیچ کام لەو ناوچانە پاشەکشە بکات کە هێزەکانی دەستیان بەسەردا گرتووە.

ئەمڕۆ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان رایگەیاند کە رۆژی هەینی رێکەوتن لەگەڵ ئێران واژۆ دەکرێت و وتیشی ئەم رێکەوتنە مەزنە ئاشتی و ئاسایش بۆ تەواوی ناوچەکە دەهێنێت.




AM:10:07:15/06/2026