دۆنالد ترەمپ هەڕەشە لە ئیمانوێل ماکرۆن دەکات


سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە چاوپیکەوتنێکی رۆژنامەی نیویۆرک پۆستدا هەڕەشە لە سەرۆکی فەرەنسا ئیمانوێل ماکرۆن دەکات و دەڵێت "ناچارم بکات گومرگێکی زۆر گەورە دەخەمە سەر بەرهەماکانیان".

دوو شەممە، ١٥ حوزەیران ٢٠٢٦، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندوە "داوام لە ئیمانوێل ماکرۆن کردووە ئەو باجە ٪٣ـیەی لەسەر کۆمپانیا تەکنەلۆژییەکان دایناوە هەڵیبگرێت، داوام لێکردووە باج نەخاتە سەر کۆمپانیاکانمان، ئەگەر بەردەوام بن، ناچارم گومرگێکی زۆر گەورە بخەمە سەر بەرهەمەکانیان لە بازاڕی ئەمریکا".

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کرد، تەنیا رێگا بۆ ئەوەی ماکرۆن لەم فشارە رزگاری بێت، هەڵوەشاندنەوەی ئەو باجەیە کە بەسەر کۆمپانیا ئەمریکییەکاندا سەپێندراوە.
 




PM:03:02:15/06/2026