نەتانیاهۆ: ئامانجمان لە هێرشەکەی سەر ئێران ڕووخاندنی ڕژێم نەبووە

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند'' ئەو و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەمیشە هاوڕا نین، بە تایبەت دوای ڕاگەیاندنی نزیکبوونەوەی ڕێککەوتنی نێوان واشنتن و تاران. ''

بنیامین نەتانیاهۆ،  دەڵێت'' هەندێک کات هەیە کە من و سەرۆک ترەمپ هاوڕا نین. پێویستە بەرژەوەندییە ئەمنییەکانی ئیسرائیل حەکیمانە بەرگرییان لێ بکرێت." ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ ڕەخنەکانی دوێنێی ترەمپ لە هێرشەکەی سەر بەیرووت.

 دەستکەوتەکانی وڵاتەکەی خستە ڕوو و وتی'' سەری سەرکردەکانی ڕژێمی تیرۆرمان پەڕاند و کارگەکانی تیرۆرمان لەناوبردن." وتیشی کە هێزەکانیان لە ناوچەی ئەمنیی دابڕێندراو لە لوبنان دەمێننەوە تا ئەو کاتەی پێویست دەکات.

 لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووساندا سەبارەت بەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییەی کە ئیسرائیل لە ٢٨ی شوباتی ئەمساڵدا (٢٠٢٦) لە دژی ئێران دەستیپێکرد، نەتانیاهۆ ڕەتیکردەوە کە ئامانجیان ڕووخاندنی ڕژێمی ئێران بووبێت.

 نەتانیاهۆ لە کۆتاییدا ئاشکرای کرد کە پلانی هەیە لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئیسرائیلدا دووبارە خۆی کاندید بکاتەوە و دڵنیایی دەربڕی کە سەردەکەوێت.



PM:10:43:15/06/2026