دوو خۆپیشاندەری دیکە لە ئێران لە سێدارەدران

دەسەڵاتی دادوەریی کۆماری ئیسلامی لەسیدارەدانی دوو خۆپیشاندەری دیکەی کانوونی دووەمی ئەمسالێ راگەیاند.

دەسەڵاتی دادوەریی ئێران ڕایگەیاند کە ڕۆژی سێشەممە ١٦ی حوزەیران دوو کەسی دیکە لە خۆپیشاندەرانی کانوونی دووەمی ئەمساڵ لە شاهروود لەسێدارەدراون.

بە پێی ئاژانسی هەواڵی "میزان"، هەر یەک لە جەواد زەمانی و ئەبولفەزل ساعدی بە تۆمەتی «محاربه» (دژایەتیکردنی خودا) و «افساد فی‌الارض» (گەندەڵی لەسەر زەوی) لەسێدارەدراون.

ئەمە یەکەمین حاڵەتی لەسێدارەدانی خۆپیشاندەرانە لە ئێران دوای ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنەکەی نێوان تاران و واشنتۆن بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ٤٠ ڕۆژە.




PM:01:55:16/06/2026