سەرۆک کۆماری ئێران، مەسعود پزیشکیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی سەبارەت بە ڕێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ ئەمریکا بڵاوکردەوە.
سێ شەممە، ١٦ حوزەیران ٢٠٢٦، مەسعود پزیشکیان نوسیوویەتی "ئەو لێکتێگەیشتنەی ئێستا بەدەست هاتووە، تەنها هەنگاوێکی گرنگە بۆ راگرتنی شەڕ و دەستپێکردنی دانوستانەکان، هێشتا هیچ ڕێککەوتنێکی کۆتایی واژۆ نەکراوە".
"سەرنجی سەرەکی حکومەت، چ بە هەبوونی رێککەوتن یان بەبێ رێککەوتن، تەنیا خزمەتکردنی راستگۆیانە دەبێت بە خەڵکی ئێران"، سەرۆک کۆماری ئێران وادەڵێت.
مەسعود پزیشکیان لە کۆتایی پەیامەکەیدا جەختی لە پرەنسیپەکانی وڵاتەکەی کردەوە و رایگەیاند "گەلی ئێران لە ئیمامە شەهیدەکەیەوە فێری ئەوە بووە کە هەرگیز ژێردەستەیی و زەلیلی قبوڵ نەکات".
بڕیارە رۆژی هەینی رێککەوتنی ئەمریکا و ئێران لە سویسرا واژۆ بکرێت.