بەپێی خشتەی کار و پشووەکانی پەرلەمانی تورکیا، سەرەتای مانگی تەموز پەرلەمان پێیدەنایە پشووی هاوینەوە، بەڵام بەهۆ پرسی کوردەوە کارەکانی تا کاتێکی نادیار درێژکردەوە.
ئەمڕۆ چوار شەممە بڕیاری درێژکردنەوەی ماوەی کارکردنی خولی یاسادانانی پەرلەمانی تورکیا لەڕۆژنامەی فەرمیی ئەو وڵاتەدا بڵاوکرایەوە، لایەنی کوردیش داوادەکات ئەم دەرفەتە بۆ هەنگاوی کردەیی سەبارەت بەپرۆسەی ئاشتی بقۆزرێتەوە، نوێنەرانی لایەنی کوردی جەختدەکەنەوە، پێویستە بەرلەوەی پەرلەمان بچێتە پشوی هاوینە، بناغەیەکی یاسایی بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی چارەسەری دابڕێژرێت.
دوێنێ وهفدی ئیمراڵی لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا کۆبوهوه، لەکۆبونەوەکەدا بەوردی باسیان لەگرنگیی ڕۆڵی پەرلەمان کرد لەچارەسەرکردنی پرسی کوردو جەختیان لەوەکردەوە، پێویستە هەنگاوی یاسایی بنرێت بۆ ئەوەی پرۆسەی ئاشتیی ببێتە خاوەن چوارچێوەیەکی فەرمیو ڕێگریی لەپەککەوتنی بگیرێت.