سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی لە لوتکەی گروپی ٧ (G7) لە فەرەنسا، هۆشداری دایە ئێران و کە ئەگەر پابەندی بەڵێنەکانی ناو رێککەوتنەکە نەبن ئەوان ئۆپراسیۆنەکان دەست پێ دەکەنەوە.
چوار شەممە، ١٧ حوزەیران ٢٠٢٦، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند "ئەمە دەقی کۆتایی نییە، ئەمە یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنە، ئەگەر بە دڵم نەبێت، ئەگەر ئەوان بە باشی رەفتار نەکەن، راستەوخۆ بۆمب بەسەر ناوەندی سەریان دەبارێنین".
ترەمپ وتیشی "ئەوان بۆ ماوەی ٤٧ ساڵ بوو بە خراپی رەفتاریان دەکرد".
ئەم قسانەی سەرۆکی ئەمریکا لە کاتێکدایە کە بڕیارە رۆژی هەینی لە سویسرا، ئەمریکا و ئێران ڕێكەوتنی نێوانیان واژۆ بکەن.