ئاژانسی ئەکسیۆس هەواڵێکی بڵاوکردوەتەوە لە زاری دیپلۆماتکارێکی وڵاتانی نێوەندگیری ئەمریکا و ئێران و ئاشکرای دەکات کە هەوڵ دەدرێت رێکەوتنەکە پێشبخرێت و بەشێوەی ئەلیکترۆنی واژۆ بکرێت.
چوار شەممە، ١٧ حوزەیران ٢٠٢٦، لە هەواڵەکەدا هاتووە گفتوگۆ هەیە بۆ ئەوەی واژۆکردنی یاداشتنامەکە پێش بخرێت بۆ ئەمڕۆ، تاوەکو ئەو بڕگانەی پەیوەندییان بە گەرووی هورمزەوە هەیە بکەونە بواری جێبەجێکردنەوە.
بەپێی هەواڵەکە، رێککەوتنەکە رێگا بە ئێران دەدات لە ماوەی ٦٠ رۆژی دانوستاندنەکاندا بە ئازادی نەوت بفرۆشێت، ئەمەش دوای لادانی گەمارۆ دەریاییەکەی ئەمریکا.
سەرەڕای ئەگەری ئەم واژۆکردنە ئەلیکترۆنییە، بڕیارە رۆژی هەینی کۆبوونەوەی فیزیکیی شاندەکانی هەردوو وڵات بە سەرۆکایەتیی جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا و محەممەدباقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە سویسرا بەڕێوەبچێت.