موجتەبا خامنەیی: سەرۆکی ئەمریکا لە بێتوانایدا یاداشتنامەکەی واژۆکردوە

‌ئەرشیف، موجتەبا خامنەیی

رێبەری باڵای ئێڕان، موجتەبا خامنەیی لە راگەیاندراوێکدا هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە لێکتێگەیشتنی نێوان وڵاتەکەیی و ئەمریکا ئاشکرا دەکات.

پێنج شەممە، ١٨ حوزەیران ٢٠٢٦، موجتەبا خامنەیی رایگەیاند "سەرۆکی ئەمریکا بەهۆی بێتوانایی و لە گۆشەنیگای لاوازییەوە سەرجەم ئامرازەکانی خۆی بەکارهێناوە بۆ ئەوەی بگاتە واژۆکردنی ئەم یادداشتی لێکتێگەیشتنە لەگەڵ ئێراندا".

رێبەری باڵای ئێران ئاماژەی بەوەشکردوە کە سەرەڕای ئەوەی پێشتر تێڕوانینێکی جیاوازی هەبووە سەبارەت بە یادداشتی لێکتێگەیشتنی نوێی نێوان تاران و واشنتن، بەڵام دوای بەڵێنەکەی مەسعود پزیشکیان بۆ پاراستنی مافەکانی گەلی وڵاتەکە، رەزامەندیی لەسەر یادداشتەکە دەربڕیوە.

"بەرپرسانی ئێران لە ماوەی رابردوودا هەوڵێکی زۆر و بێوچانیان داوە بۆ ئەوەی پڕۆسەی دیپلۆماسی بگەیەننە ئەم قۆناغەی ئێستا کە بریتییە لە واژۆکردنی فەرمیی یادداشتی لێکتێگەیشتنەکە لەگەڵ لایەنی ئەمریکی"، موجتەبا خامنەیی وا دەڵێت.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە (١٨حوزەیران ٢٠٢٦)، مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، دەقی یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنیان بە شێوەی دیجیتاڵی واژۆ کرد.




PM:09:12:18/06/2026