دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس پەیامێکی بڵاوکردەوەتەوە سەبارەت بە "ئاگربەستی گشتگیر لە هەموو بەرەکانی شەڕ".
پێنج شەممە، ١٨ حوزەیران ٢٠٢٦، دۆناڵد ترەمپ نووسیویەتی "ئەمریکا پابەندە بە ئاشتیی، و هانی هەمووان لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدەین کە پابەندیی ئاگربەست و ئاشتیی بن تاوەکو دانوستاندنەکان بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە بەرەو پێش بچن".
لە بارەی نرخی نەوتەوە سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت "بازاڕەکان ئەوەیان بە دڵە کە روودەدات نرخی نەوت زۆر دابەزیوە و پشکەکانیش زۆر بەرز بوونەتەوە".
لە کۆتایی پەیامەکەیدا دۆناڵد ترەمپ وتویەتی "ئێمە چاوەڕێی ئاگربەستێکی تەواوەتیی لە هەموو بەرەکان دەکەین، لەوانەش لوبنان، حیزبوڵڵا و ئیسرائیل".
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە (١٨ حوزەیران ٢٠٢٦)، مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، دەقی یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنیان بە شێوەی دیجیتاڵی واژۆ کرد.
بڕیارە رۆژی هەینی، ١٩ حوزەیران ٢٠٢٦، رێوڕەسمی فەرمیی واژۆکردنی رێککەوتنەکە لە سویسرا بەڕێوەبچێت.