ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ و عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بەرەو سویسرا بەڕێکەوتن، لە کاتێکدا ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵا لە لوبنان هیوای دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکای بەرزکردەوە.
بەگوێرەی راپۆرتێکی ئاکسیۆس، ویتکۆف بەرەو سویسرا بەڕێدەکەوێت بۆ ئەوەی پەیوەندی بە جارێد کوشنەرەوە بکات کە ئێستا لە سویسرایە، هەروەها بڕیارە عەباس عێراقچیش ڕۆژی شەممە گەشت بۆ سویسرا بکات.
ئاکسیۆس بڵاویشیکردووەتەوە کە ئەم پێشهاتانە وەک نیشانەیەک سەیر دەکرێت کە هەردوولا ئامادەن بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆی تەکنیکی بە ئامانجی گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی بەردەوامتر.
جەختی لەوەشکردووەتەوە کە کۆشکی سپی وەڵامی پرسیارەکانی سەبارەت بە گەشتەکەی ویتکۆف نەداوەتەوە. بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا بە ئاژانسەکەی ڕاگەیاندووە، ئاگربەستی لوبنان بە نێوەندگیری ئەمریکا و قەتەر بووە، بە هاوکاری ئێران.
هاوکات دۆناڵد ترەمپ جارێکی دیکە بەرگری لە ڕێککەوتنی ئەم دواییە لەگەڵ ئێران کرد و نووسی:" شەڕ ئێرانی لاواز کردووە، ئێمە لە نائومێدیەوە دانوستانمان نەکرد، ئێران کردی".
هه ڕوه ها جه ختی کرده وه که له ماوه ی ٦٠ ڕۆژه ی دانوستانه کاندا هیچ بڕه پاره یه ک به ئێران نادرێت.