ئەمریکا لە سووریا سەرکردەیەکی دیاری قاعیدەی کوشت

سامی عەریدی، ناسراو بە (ئەبو مەحمود شامی)، کە یەکێکە لە دیارترین سەرکردەکانی ڕێکخراوی قاعیدە و لە لیستی داواکراوەکانی ئەمریکادابوو، لە بۆردومانێکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە پارێزگای ئیدلبی سووریا کوژرا.

چەند سەرچاوەیەک بە ڕۆژنامەی "شەرقولئەوسەت"یان ڕاگەیاندووە'' لەم بۆردومانەدا ڕاستەوخۆ سامی عەریدی کراوەتە ئامانج.'' کە هاوکات یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی سەرەکیی ڕێکخراوی "حوراس ئەلدین"، ئەو ڕێکخراوەی کە ساڵی ڕابردوو بە فەرمی هەڵوەشاندنەوەی خۆی ڕاگەیاندبوو.

سامی عەریدی، بەڕەگەز ئوردنییە و لە ساڵی ١٩٧٣دا لەدایکبووە، و دکتۆرای لە زانستی شەرعیدا بەدەستهێناوە. ناوبراو لە ساڵانی ٢٠١٤ و ٢٠١٦دا وەک موفتی گشتیی "بەرەی نوسرە" کاری کردووە، و لە ساڵی ٢٠١٨دا بووەتە یەکێک لە دامەزرێنەرانی ڕێکخراوی حوراس ئەلدین. بەهۆی مەترسیی چالاکییەکانیەوە، لە ساڵی ٢٠١٩دا حکومەتی ئەمریکا بڕی پێنج ملیۆن دۆلار پاداشتی تەرخانکردبوو بۆ هەر کەسێک کە زانیاریی وردی لەسەر شوێنی نیشتەجێبوونی بداتە هێزەکانیان.



AM:12:28:21/06/2026