میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە'' شاندی دانوستانکاری تاران لە سویسرا، لە ناڕەزایەتی بەرامبەر بە لێدوان و هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، هۆڵی دانوستانەکانیان جێهێشتووە.''
ئەم پێشهاتە چاوەڕواننەکراوە ئەگەری پەککەوتن و شکستهێنانی تەواوەتی دانوستانە دیپلۆماسییەکانی نێوان واشنتن و تارانی لە ئێستادا زیاتر کردووە.
بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوە ئێرانییەکان، شاندی دانوستانکاری وڵاتەکەیان لە ئێستادا هۆڵەکەیان بەجێهێشتووە و خەریکی لێکۆڵینەوە و تاوتوێکردنی بژاردە جیاوازەکانن بۆ چۆنیەتی وەڵامدانەوەی هەڕەشەکانی ترەمپ.
هاوکاریانی تیمەکە هۆشداری دەدەن کە بەردەوامبوونی ئەم جۆرە دۆخە و لێدوانە توندانە، ڕەنگە بە یەکجاری کۆتایی بە سەرجەم هەوڵە دیپلۆماسییەکانی نێوان هەردوو لایەن بهێنێت.