ئێران: لە سویسرا باسی دۆسیەی ئەتۆمیمان نەکردووە

 وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند'' هاوکارییەکانی نێوان ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم بەپێی ڕەوتی ئێستا بەردەوام دەبێت.''

ئیسماعیل بەقایی، ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم هاوکاریانە هاوتەریب دەبن لەگەڵ پەسندکراوەکانی پەرلەمانی شۆرای ئیسلامی و بڕیارەکانی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی وڵاتەکەی.

لەلایەکی دیکەوە، میدیای فەرمیی ئێران لەسەر زاری ئەو بەرپرسانەی زانیارییان لەسەر ناوەڕۆکی دانوستاندنەکانی دوێنێی سویسرا هەیە ئاشکرای کردووە کە تاران لە ماوەی دانوستاندنە ١٨ کاژێرییەکەدا، هیچ دانوستاندنێکی لەسەر دۆسیەی ئەتۆمی ئەنجام نەداوە و هیچ بەڵێنێکی نوێشی نەگرتووەتە ئەستۆ.

سەبارەت بە داهاتووی گفتوگۆکانیش، دەستپێکردنی دانوستاندنە ئەتۆمییەکان لە چوارچێوەی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی ئیسلامئاباد بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی نێوان ئێران و ئەمریکا، بەستراوەتەوە بە جێبەجێکردنی بەندی ١٣ـی یاداشتنامەکەوە.



PM:07:59:22/06/2026