سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت' ئەگەر ئێران پابەند نەبێت بە ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ واشنتن، ئەوا ئەو کارە دەکات کە پێویستە بیکات.''
دۆناڵد ترەمپ بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاد'' هەتا ئێران ڕێزیان لێ بگرێت، هیچ کێشەیەکیان نابێت، بەڵام ئەگەر وەک پێویست ڕەفتار نەکات، ئەوەی پێویست بێت ئەنجامی دەدات.''
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کرد کە ئێران لە دۆخێکی ئابووریی خراپدایە، و جەختی لەوە کردەوە ئەو پارانەشی کە ئازاد دەکرێن، دەبێت لە خزمەتی گەلی ئێراندا خەرج بکرێن و ئەوانیش بە وردی چاودێریی ئەو پرۆسەیە دەکەن.
هاوکات، ترەمپ ستایشی تیمی دانوستانکاری ئەمریکای کرد بە سەرۆکایەتیی جەی دی ڤانس و ڕایگەیاند کە کارێکی باشیان کردووە.
سەبارەت بە دۆخی کەشتیوانی لە ناوچەکە، ترەمپ ڕوونی کردەوە کە لە ئێستادا گەرووی هورمز بە تەواوەتی کراوەیە و دۆخەکە تێیدا زۆر باشە، ئاماژەی بەوەش دا کە ئێران کارێکی زۆر باش دەکات لەوەی کە پەیوەستە بە گەرووی هورمزەوە.