سه‌رچاوه‌كان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه
ڕایانگه‌یاند، عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی
داهاتو سه‌ردانی به‌غدای پایته‌خت ده‌كات.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی
كه‌ناڵی "المیادین" بڵاویكردونه‌ته‌وه، بڕیاره له‌سه‌ردانه‌كه‌ی عه‌باس
عێراقچی بۆ به‌غدا، له كۆبونه‌وه‌كه‌یه‌كدا كورته‌یه‌ك له‌باره‌ی ڕه‌وتی ئه‌و
دانوستانانه‌ی كه له سویسرا به‌ڕێوه‌چو بۆ به‌رپرسانی باڵای عێراق بخاته‌ڕو، جگه
له ئاماده‌كاری بۆ پرسه‌ی عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری باڵای پێشوی كۆماری ئیسلامی ئێران.
تا ئێستا هیچ ورده‌كارییه‌كی
فه‌رمی له‌لایه‌ن نه لایه‌نی عێراقی و ئێرانییه‌وه سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی
عه‌باس عێراقچی یان پرسگه‌لێكی دیكه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران
خشته‌ی شه‌ش ڕۆژه‌ی كاروانی پرسه‌ی عه‌لی خامنه‌یی و چه‌ند ئه‌ندامێكی بنه‌ماڵه‌كه‌ی
له ماوه‌ی مانگی ته‌مموز ڕاگه‌یاند.
بڕیاره ڕۆژی ٨ی ته‌مموز
ته‌رمی خامنه‌یی بگوازرێته‌وه بۆ عێراق بۆ مه‌راسیمی پرسه له شاره‌كانی نه‌جه‌ف
و كه‌ربه‌لا، پێش ئه‌وه‌ی كاروانی پرسه له ٩ی ته‌مموز به ناشتنی له مه‌زارگه‌ی
ئیمام ڕه‌زا له شاری مه‌شهه‌دی ئێران كۆتایی پێبێت.