رۆژنامەی وۆڵستریت جۆرناڵی ئەمریکی هەواڵێکی بڵاوکردوەتەوە کە زانیارییەکانی لە زاری دوو بەرپرسی باڵای سەربازیی وڵاتەکەیەوە وەرگرتوە سەبارەت بەو هێرشەی دوێنێ ئێوارە کرایە سەر کەشتیەک لە گەرووی هورمز.
رۆژنامەی وۆڵستریت جۆرناڵ، چوار شەممە، ٢٥ حوزەیران ٢٠٢٦، بڵاویکردەوە کە "هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران هێرشی کردووەتەسەر ئەو کەشتییە بارهەڵگرەی کە هەڵگری ئاڵای سەنگافور بوو و بە گەرووی هورزم تێدەپەڕی".
هەر سەبارەت بە هێرشەکە ئارسینیۆ دۆمێنیگێز، سکرتێری گشتی رێکخراوی نێودەوڵەتی دەریایی رایگەیاند "ئاگاداری هێرشی سەر کەشتییە بارهەڵگرەکە بووم، بڕیارمداوە بۆ ماوەیەکی کاتی پەڕینەوە و رزگارکردنی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز بۆ ماوەیەکی کاتی راگیرێت تا دڵنیا دەبنەوە سەلامەتن".
ئێوارەی چوار شەممە هێرشکرایە سەر کەشتیەک لە گەرووی هورمز و کاپتنی کەشتیەکەش دوای رووداوەکە ئاشکرایکرد کە زیانی گیانی نەبووە.