ئەنساری حیزبوڵای ئێران پیرۆزبایی هێرشەكەی پاریس دەكات
رۆژنامەی (یالثارات الحسین)
گروپی "ئەنساری حیزبوڵای ئێران لە رۆژنامەكەی خۆی بەناوی (یالثارات الحسین) هێرشەكەی پاریس بۆ سەر رۆژنامەی شارلی ئیبدۆ پیرۆزبایی دەكات.
ئەم رۆژنامە لە پەڕەیە یەكەمی خۆی بە پیرۆزبایی كردن لەو كەسانەی كە بە "ئۆمەتی محەمەدی" ناوی لێدەبات، شیعرێكی نوسیوە كە لە بەشی دووەمی شیعرەكە نوسراوە "دوژمنی سوكایەتكەری نەبی رەوانەی گۆڕ كرا".
(یالثارات الحسین) هەروەها دەنوسێت "جیبەجێكردنی سزای شەرعی سوكایەتیكردن بە نەبی، پەیوەندی بە تیرۆریزم و داعشەوە نیە".
هەروەها پرسیار دەكات كە "دادپەروەرانەیە ئەگەر حوكمی فڵانە دادگای كارتۆنی رۆژئاوا جێبەجێ بكرێت، بەڵام حوكمی جەعفەری سادق لەسەر زەوی بمێنێتەوە؟".
ئەم گروپە كە لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانە پشتگیری دەكرێن رەخنە لە هەڵوێستی حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران لەسەر هێرشەكەی پاریس دەگرنو ئەوە بە پاسیڤو ناپیوێست وەسف دەكات.
PM:10:34:14/01/2015