وەزارەتی دەرەوەی بەحرەین بە توندترین شێوە سه‌ركۆنه‌ی هێرشی
نوێی ئێران بۆ سەر خاکی بەحرەین ده‌كات و ده‌ڵێت، ئەوەی تاران دەیکات کردەوەیەکی نییە
كه تێبپه‌ڕێت، بەڵکو بە ئەنقەست و شێوازێکی سیستماتیکی دوبارەبونەوەیە دەستدرێژیکردنە
سەر سەروەری شانشینه‌كه و ئاسایشی هاوڵاتیانیه‌تی.
وەزارەتی دەرەوەی بەحرەین له به‌یاننامه‌یه‌كدا باسی له‌وه‌كردوه،
"بە دەستپێکردنەوەی ئەو دەستدرێژییە نوێیه‌ی ئێران لە به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یەکشەممە
هۆشداریه‌كه‌مان راست ده‌رچو، هەروەها رژێمی ئێران بەردەوامە له چاوپۆشیكردن لە
سه‌ركۆنه نێودەوڵەتییەکان و لەگەڵ ئەوەشدا هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر وڵاتانی ناوچه‌كه
دوباره ده‌كاته‌وه".
وەزارەتی دەرەوەی بەحرەین جەخت لەوە دەکاتەوە کە بەردەوامی
سەرپێچیکردنی تاران لە ئیرادەی نێودەوڵەتی پێویستی بە هەڵوێستێکی پتەوی هەیە، داوا
لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان دەکات دانیشتنێکی بەپەلە ئەنجامبدات و بەرپرسیارێتی
خۆی لە دەستەبەرکردنی جێبەجێکردنی بڕیارنامەی ژمارە 2817 2026 و کۆتاییهێنان بەم دەستدرێژییە
بەردەوامە و لێپرسینەوە لە تاوانبارانی لە ئەستۆ بگرێت.
بەحرەین له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ده‌ڵێت، ئەو دەستدرێژییە
نوێنەرایەتی هەڕەشەیەک دەکات بۆ سەر ئاسایشی تەواوی سیستەمی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو،
لەسەر بنەمای ئەو پرەنسیپە پتەوی کە ڕێککەوتننامەی بەرگری هاوبەشی ئەنجومەنی هاریکاری
کەنداو لەسەری بنیات نراوە، کە پێیوایە هەر هێرشێک بۆ سەر هەر وڵاتێکی ئەندام هێرشێکە
بۆ سەر هەموان.
بەرپرسێکی ئەمریکی رایگه‌یاند، ئێران چەندین موشەک و فڕۆکەی
بێفڕۆکەوانی بەرەو بەحرەین و كوه‌یت هەڵداوە، ئەوەش لە دوایین پەرەسەندنی قەیرانی ڕۆژهەڵاتی
ناوەڕاستدا، هاوكات دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا هۆشداریدا لەوەی ئێران
"بونی نابێت" ئەگەر ئەمریکا بڕیاری هێرشی نوێ بدات.