سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس پەیامێکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە کۆبونەوەی سبەینێ لەگەڵ ئێران.
دوو شەممە، ٢٩ حوزەیران ٢٠٢٦، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند " ئێران داوای کۆبوونەوەیەکی کردووە و سبەی لە دەوحە بەڕێوەدەچێت، ئێران هەرگیز نابێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی".
لەبارەی هەمان بابەتەوە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە کە سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دانوستانەکانی نێوان واشنتن و تاران زانیاری پێداون لە چەند رۆژی داهاتوودا تیمە تەکنیکییەکانی ئەمریکا و ئێران لە پایتەختی قەتەر کۆدەبنەوە، ئامانجی کۆبوونەوەکەش تاوتوێکردنی میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی ئەو یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنەیە کە لە نێوان هەردوولادا واژۆ کراوە.