ئەڵمانیا.. بەهۆی رووداوی تەقەکردنەوە ٥ کەس کوژران


لە شاری شتادە سەر بە هەرێمی ساکسۆنیای خواروو لە باکووری ئەڵمانیا، رووداوێکی تەقەکردن روویدا و بەهۆیەوە ٥ کەس کوژران و تۆمەتبارێکیش دەستگیرکراوە.

دوو شەممە، ٢٩ حوزەیران ٢٠٢٦، پۆلیسی شاری شتادە رایگەیاند تەقەکردنەکە لە شەقامی دانکەرس لە شاری شتادە روویداوە، دەستبەجێ هێزێکی زۆری ئەمنی گەیشتوونەتە شوێنەکە، داوامان لە دانیشتووانی ناوچەکە کردووە لەو شوێنە دوور بکەونەوە تاوەکو کارەکانی لێکۆڵینەوە و دابینکردنی ئاسایش تەواو دەبن".

پۆلیس وتوشیەتی "گومانلێکراوێکمان دەستگیر کردووە، بەڵام تا ئێستا هۆکار و پاڵنەرەکانی پشت ئەو تاوانە روون نین".




PM:04:38:29/06/2026