وتەبێژی نووسینگەی سەرۆکایەتی کۆریای باشوور، کانگ یو-جونگ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاشكرایکرد کە سەرۆکی کۆریای باشوور ڕەزامەندی لەسەر دامەزراندنی هان سیۆنگ سووک وەک سەرۆک وەزیرانی نوێی وڵاتەکە پیشانداوە.
چوار شەممە، ١ تەمووز ٢٠٢٦، وتەبێژی نووسینگەی سەرۆکایەتی کۆریای باشووررایگەیاندوە کە دامەزراندنی هان سیۆنگ سووک بە زۆرینەی ١٦٦ دەنگی بەڵێ بەرامبەر بە ١ دەنگی پووچەڵ، لە کۆی ١٦٧ پەرلەمانتار لە کۆبوونەوەی ٣٠ـی حوزەیران پەسەندکرا، ئەمەش لە کاتێکدایە کە پارتی دەسەڵاتی گەلی ئۆپۆزسیۆن پرۆسەکەی بایکۆت کردبوو.
هان دەبێتە ٥٠ـیەمین سەرۆک وەزیرانی وڵات و دووەم سەرۆک وەزیرانی ژن لە مێژووی کۆریای باشوردا.